سەدە
سەدەی ١٧یەم | سەدەی ١٨یەم | سەدەی ١٩یەم
|
سەدەی ھەژدەھەم بە پێی ڕۆژژمێری زایینی، ماوەیەکی کاتییە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٧٠١ تا کۆتا ڕۆژی ١٨٠٠.
لە ماوەی ئەم سەدەیەدا سەردەمی ڕۆشنگەری بە شۆڕشی فەڕەنسا و دواتر شۆڕشی ئەمریکا گەیشتە لوتکە. زانست و فەلسەفە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. فەیلەسووفەکان خەونیان بە سەردەمێکی گەشاوەترەوە دەبینی. ئەم خەونە لەگەڵ شۆڕشی فەڕەنسادا بوو بە شتێکی ڕاستەقینە، ھەرچەندە دواتر بەھۆی سەردەمی تیرۆر (١٧٩٣–١٧٩٤) لەلایەن ماکسیمیلیان ڕۆبێسپێرەوە خرایە مەترسییەوە. لە سەرەتادا زۆرێک لە شانشینەکانی ئەورووپا پشتگیریان لە ئامانجە فەلسەفییەکانی ڕۆشنگەری دەکرد، بەڵام لەگەڵ شۆڕشی فەڕەنسا ترسیان لە لەدەستدانی دەسەڵاتی خۆیان ھەبوو و ھاوپەیمانی بەرفراوانی دژە شۆڕشیان پێکھێنا.[١][٢][٣]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەدەی ١٨یەم تێدایە. |